Accessibility links

تورکیا پشتیوانی لە سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا دەکات بۆ پۆستی سکرتێری گشتی داهاتووی ناتۆ


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئۆنجو کیچلی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، تورکیا برۆکسلی ئاگادارکردووەتەوە کە پشتیوانی لە هەوڵەکانی مارک ڕوتەی سەرۆک وەزیرانی، هۆڵەندا دەکات بۆ ئەوەی ببێتە سکرتێری گشتی داهاتووی ناتۆ.

ڕوتە ڕۆژی هەینی لە ئەستەنبوڵ لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغاندا کۆبووەوە تا پشتیوانی تورکیا بۆ هەوڵەکانی بوون بە سکرتێری گشتی ناتۆ بەدەستبهێنێت.

ئەو سیاسەتمەدارە هۆڵەندییە پێشەنگە بۆ جێگرتنەوەی یەنس ستۆڵتنبێرگی نەرویژی، دوای ئەوەی بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئەمەریکا پشتگیری خۆیان بۆ کاندیدکردنی دەربڕی.

کیجیلی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس سەبارەت بە پاڵپشتیی حکومەت بۆ ڕووتە گوتی " ئەمڕۆ ئێمە برۆکسلمان ئاگادار کردەوە."

کلاوس ئایۆهانیس سەرۆکی ڕۆمانیاش کاندیدە بۆ ئەو پۆستەی سەرۆکایەتی ناتۆ.

لە ئەستەنبوڵ ئەردۆغان ڕایگەیاند، بڕیارەکەی تورکیا لەسەر بنەمای "هۆکار" دەبێت، هاوکات بە پێکەنینەوە هیوای سەرکەوتنی بۆ ڕووتە لە "گەشتە نوێیەکەی"دا خواست.

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG